ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و بڕیار لە مووچە دەدرێت

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و بەگوێرەی زانیارییەکان، پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەوەری سەرەکی دەبێت.

زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری کۆتایی لەبارەی خەرجکردنی مووچەی مانگی 10 دەدرێت. ئەم بڕیارە چاوەڕوانکراوە دوای ئەوە دێت کە هەرێمی کوردستان تەواوی پابەندییە داراییەکانی جێبەجێ کردووە، کە خۆی لە ڕادەستکردنی نەوت، ناردنی 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی و پێدانی تەرازووی پێداچوونەوە دەبینێتەوە.

سەبارەت بە چارەنووسی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 کە مەترسیی فەوتانیان لەسەرە، سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو دەکرێت. ئامانج ئەوەیە شایستە داراییەکانی ئەو دوو مانگە بۆ مووچەخۆران گرەنتی بکرێت، تەنانەت ئەگەر دابەشکردنەکەشیان بکەوێتە ساڵی ئایندە، بۆ ئەمەش وردبینی لە “حەق و حیسابات”ـی دارایی ئەمساڵی نێوان هەردوو حکومەت دەکرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە