لافاو لە پارێزگای فارسی ئێران پێنج قوربانی لێکەوتەوە

بەهۆی لافاو و بارانی خوڕ و بێپێشینە کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا پارێزگای فارسی لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران گرتووەتەوە، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی “میهر”ی ئێرانی، ئەمڕۆ یەکشەممە، غولامڕەزا غولامی، سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی قەیرانەکان لە پارێزگای فارس ڕایگەیاند: “لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ١٨٦ ملیمەتر باران باریوە.”

ناوبراو ڕوونیکردەوە کە ئەم بارانە خوڕە “بێپێشینە” بووە و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی پێنج هاووڵاتی. هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە لافاوەکە زیانێکی زۆری بە کەرتی کشتوکاڵی ناوچەکە گەیاندووە و جەختی لە گرنگی ئامادەباشی کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم جۆرە قەیرانانە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە