سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و دەشڵێت: داوام لێ كردووە لە ناردنی مووچە پەلە بكات.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە بەغداد کۆبووینەوە بە ئامادەبوونی نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق.
دەشڵێت: جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کرایەوە، کە دیدگاکەی خزمەتکردنی خەڵک و بەهێزکردنی پایەکانی دەوڵەتداری بێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، داوام لە محەمەد شیاع سودانی کرد لە ناردنی مووچە پەلە بکرێت و مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بپارێزرێت.
لای خۆیەوە، سەرۆک وەزیرانی عیراق پابەندبوونی بە رێککەوتنەکان دووپاتکردەوە و وتی، جەخت لە پاراستنی مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە.



