ئاهەنگێكی هاوسەرگیری لە غـەززە كرایە ئامانج و 6 كەس كوژران

سوپای ئیسڕائیل خوێندنگەیەكی ئاوارەكانی لە غەززە كردە ئامانج، كە ئاهەنگێكی هاوسەرگیری تێدا بەڕێوە دەچوو، لە ئاكامدا شەش فەڵەستینی كوژران و پێنجی دیكەشی بریندار بوون.

دوای تۆپبارانی سوپای ئیسڕائیل بۆ سەر خوێندنگەیەك لە گەڕەكی “توفاح” كە وەك ناوەندێكی مانەوەی ئاوارەكان بەكاردەهێنرا 6 كەس كوژران و 5ی دیكە بریندار بوون.

بە وتەی سەرچاوە پزیشكییەكان، تەرمی كوژراو و بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی “مەعمەدانی” لە ناوەڕاستی غەززە.

بە وتەی شایەتحاڵان، تانكێكی سوپای ئیسڕائیل چووەتە نێو گەڕەكەكە و لە خوێندنگەكە نزیك بووەتەوە، پاشان چەند گولەتۆپێكی ئاڕاستە كردووە كە بووەتە هۆی كوژران و برینداربوونی ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیان.

لەلایەكی دیكەوە، سوپای ئیسڕائیل دانی بەوەدا نا كە بە گومانی بوونی كەسانێك لە نێویدا خوێندنگەكەی بۆردوومان كردووە و دەڵێت: لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

ئەو ناوچەیەی كراوەتە ئامانج، یەكێكە لەو ناوچانەی سوپای ئیسڕائیل لێی كشاوەتەوە وەك جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی ئاگربەست كە لە 10ی تشرینی یەكەمی ڕابردووەوە لە كەرتی غەززە دەستی پێ كردووە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە