جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ ئاشكرای دەكات، ڕێككەوتنی نەوتی نێوان هەولێر و بەغدا نوێدەكرێتەوە.
حەمدی شنگالی، جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ ڕایگەیاندووە، ڕێككەوتنی نەوتی نێوان هەولێر و بەغدا نوێدەكرێتەوە و تائێستا هیچ كێشەیەكمان نەبووە و هەروەك خۆیەتی و نەوتەكە دەڕوات.
ڕێككەوتنی نەوتی نێوان هەرێم و بەغداد لەچوارچێوەی یاسای بودجەی گشتی عێراقدا كراوە و یاساكە كۆتایی ئەمساڵ كۆتایی دێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هەناردەی نەوتی كوردستان ڕۆژانە 200 هەزار بەرمیلی تێپەڕاندووە و ئیشەڵا هەر بەرەو زیادبوون دەڕوات.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە پاییزی ئەمساڵ هەرێمی كوردستان نەوتی ڕادەستی حكومەتی عێراق كرد بۆ هەناردەكردنی لەڕێگەی سۆمۆوە و بەوەش مانگانە تەنها مووچەیەك بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانە دەكرێت، بەڵام هێشتا دوو مووچەی ئەمساڵ چارەنووسی نادیارە.
