شکێنەری کێلی گۆڕی کریستیانەکانی کۆیەش هەر ئەوەی شەقڵاوەیە

دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەڵگە ڤیدیۆیی تۆمەتباری شکاندن و شێواندنی گۆڕی کریستیانەکانی کۆیەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند هەمان ئەو کەسەیە کە گۆڕی کریستیانەکانی شەقڵاوەشی شێواندووە.

ئەمشەو دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر سەر بە دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەهەماهەنگی یاریدەدەرێتی ئاسایشی کۆیە و بەشی ئۆپراسیۆنی کۆیە، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەدواداچوونیان ئەنجامدا لەسەر ڕووداوی شکاندن و شێواندنی گۆڕی کریستیانەکانی کۆیە.

ڕوونیشیکردەوە کە دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان دەرکەوت لەڕۆژی ٢٠٢٥/١٢/٢ تۆمەتبار (حسێن ساڵح مستەفا) لەبازگەی تۆبزاواوە بەماتۆڕسکیل هاتووەتە شارۆچکەی کۆیە و لەکامێراکانی چاودێرییەوە تۆمەتبار دەرکەوتووە و پرسیاری شوێنی گۆڕستانی کریستیانەکان دەکات.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشدا هاتووە: “دەرکەوت تۆمەتباری ناوبراو هەمان ئەو کەسەیە کە گۆڕی کریستیانەکانی شەقڵاوەی شێواندووە و شکاندووە”.

پێشتر ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاندبوو تۆمەتبارەکە لەژێر کاریگەریی ماددە کحولییەکاندا ئەو کارەی کردووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە