گۆڕانکاری گەورە لە مووچەی زیندانیانی سیاسی هەرێم دەکرێت

ساڵی داهاتوو مووچەی زیندانیانی سیاسی هەرێم دەکرێتە یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دینار.

ئەحمەد رەسوڵ، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاریی کاروباری زیندانییانی سیاسی لە لێدوانێکدا بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاندووە،  بڕیارە لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێدا، سەرجەم زیندانییانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان هاوشێوەی عێراق مووچەی مانگانەیان بۆ یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دینار زیاد بکرێت.

ئەحمەد ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاریی کاروباری زیندانییانی سیاسی ڕایگەیاند، مووچەی مانگانەی زیندانیانی سیاسی لە ٥٠٠ هەزار دینارەوە بەرز دەکرێتەوە بۆ ١ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دینار، ئەمەش دوای گواستنەوەیان بۆسەر دەزگای زیندانییە  سیاسییەکانی عێراق.

 ناوی ٢٥ هەزار و ٦١٨ کەس ئامادە کراوە و تەنها چاوەڕێی پەسەندکردنی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم دەکەن و رەوانەی بەغدا دەکرێت.

بەگوێرەی ڕێککەوتن و یاسای ژمارە ٤ زیندانیانی سیاسی هەرێم تا ١٠ ساڵی تر مینحەکەیان بەردەوام دەبێت و بریارە لەساڵی ئایندەدا مووچەکانیان بگاتە ١ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دینار

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە