spot_imgspot_img

دارا سێكانیانی: هەرێم نایەوێت کێشەی مووچە چارەسەر بێت

پەرلەمانتارێكی پێشووی پەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەرێم نایەوێت کێشەی مووچە چارەسەر بێت و دەشڵێت: هەرێم هیچ مانگێک داهاتی ناوخۆی لەکاتی خۆیدا نەناردووە بۆ بەغدا.

دارا سێکانیانی، پەرلەمانتاری یەكگرتوو لە خوولی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، هەرێم نایەوێت کێشەی مووچە چارەسەر بێت، متمانە نەماوە.

دەشڵێت: هەرێم نایەوێت کێشەکان چارەسەر ببن، بۆیە داهات لە کاتی خۆیدا نانێر.، چونكە هیچ مانگێک داهاتی ناوخۆی لەکاتی خۆیدا نەناردووە بۆ بەغدا.

ئاماژەی بەوەشداوە، هیچ متمانەیەک لەنێوان هەرێم و بەغدا نەماوە و هەرێم ئەگەر داهاتی ئاشکرا بێت ناترسێت لە هاتنی لیژنە و کێشەش دروست نابێت.

جەختیشی كردۆتەوە، بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وزاری ئابووری عێراق تیایدا هاتووە، كە لیژنە وزارییەكە پێداچوونەوە بە داهاتی هەرێم دەكات و ئەوەی لە پێشتردا كرا بنەمایەكی زانستی نەبوو، كە 120 ملیار دیاری كراوە، چونكە ئەوە لە كاری حكومەتداری ناچێت و ئەوە زیاتر “گۆترە”یە، چونكە دەبوو بە ڕێژەی مانگانە داهات دیاری بكرێت، چونكە داهات مانگانە لە گۆڕاندایە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە