سامانە سروشتییەکان: نەوتمان بەسەر زیاتر لە 601 هەزار خێزاندا دابەش کردووە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند تا ئێستا زیاتر لە 120 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر زیاتر لە 601 هەزار خێزانی هەرێمی کوردستاندا دابەش کراوە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئاماری تایبەت بە دابەشکردنی نەوتی زستانی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و ڕوونیکردەوە کە تا ئەمڕۆ سێشەممە، 120 ملیۆن و 294 هەزار و 200 لیتر لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا دابەش کراوە.

ڕوونیشیکردەوە کە بە ڕێژە زۆرترین نەوت لە سنووری پارێزگای سلێمانی دابەشکراوە کە 93٪ی پارێزگاکەی گرتووەتەوە و دوای ئەویش ئیدارەی سۆران 92٪ و پارێزگای هەڵەبجەش لە پلەی سێیەمدایە کە 85.5٪ی خێزانەکان نەوتیان وەرگرتووە.

کەمترین ڕێژەش لە زاخۆ دابەش کراوە کە 18٪یە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕاشیگەیاند کە تا ئەمڕۆ نەوت بەسەر 601 هەزار و 471 خێزاندا دابەش کراوە و 488 هەزار و 252 خێزانیش ماون کە نەوت وەربرگرن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە