ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، محەممەد شیاع سودانی، بەڵێنی داوە بەمنزیکانە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
خەلەف شەنگالی، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەشداری کۆبونەوەی نێوان میر حازم تەحسین بەگ، میری کوردانی ئێزدی، لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بوو.
خەلەف شەنگالی ڕایگەیاند “، لە دیدارەکەدا میر حازم تەحسین بەگ داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت، هەروەک چۆن مووچەی پارێزگاکانی دیکەی وەکو ئەنبار و بەسرە دەنێردرێت، و سوادنیش بەڵینی پێدا بەم نزیکانە مووچە ڕەوانە بکات”.
تەنها ١٦ ڕۆژی لە ساڵی ٢٠٢٥ ماوە و تا ئێستا چارەنوسی دوو مانگی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دیار نییە.
