عێراق پارەی بۆ هەرێم نارد

حكومەتی عێراق وەجبەی سێیەمی پارەی گەنمی جوتیارانی ڕەوانەی هەرێم كرد، كە بڕەكەی زیاتر لە 24 ملیار دینارە.

وەزارەتی بازرگانی هەرێم بڵاویكردەوە، وەجبەی سێیەمی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٥ خرایەسەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم.

ڕاشیگەیاندووە، پاش تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکان دابەش دەکرێت بەسەرجوتیاراندا بەپێی ڕۆژی ڕادەستکردنی گەنمەکانیان.

ئاشكراشی كردووە، بڕی پارەکە 25 ملیار و 250 ملیۆن دینارە، کە بۆ هەر پارێزگایەک بڕەکەی بەم جۆرە دابەشکراوە:
سلێمانی: نۆ ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار.
هەولێر: حەوت ملیار و حەوت سەد و پەنجا ملیۆن دینار.
دهۆک: حەوت ملیار دینار.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە