بەرگری شارستانی سۆران ڕایدەگەیەنێت، هاووڵاتییەک تەرمێکی لەگوندی ستریا دۆزییەوە، کە گومان دەکرێت تەرمی مامۆستا ئاڤێستا بێت، لە ئێستادا هێزەکانی ئاسایش بەڕێکەوتوون بۆ شوێنی ڕووداوەکە.
مامۆستا ئاڤێستا بەهاری ئەمساڵ لە ڕووباری تەنگاتوور خنکا.
گوندی ستریای سەر بە کۆمەڵگەی شەرەفۆنا کە دەکەوێتە سنووری ئاکرێ و خوار سەدەی بێخمە، نزیکەی کاتژمێر 04:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمێک دۆزراوەتەوە جلوبەرگی ژنان، فانیلەیەکی سوور و پانتۆڵ و کالەیەکی ڕەشی لەبەرە.
بەپێی ئەو جلوبەرگە بێت کە لەبەر تەرمەکەیە، ئەوا تەرمی ئاڤێستایە، چونکە ئەو ڕۆژەی کەوتە ناو ڕووباری شانەدەر، فانیلەیەکی سوور، پانتۆڵ و کالەیەکی ڕەشی لەبەر بوو.
ڕۆژی 5ـی نیسانی 2025، ئاڤێستا یوسف بەرزنجی لەگەڵ خێزانەکەی بۆ گەشت دەچنە سەر ڕووباری تەنگاتوور لە مێرگەسۆری دەڤەری بارزان، براكەی لەسەر بەردێك دەخزێت و دەكەوێتە نێو ڕووبارەکە، ئاڤێستاش بۆ ڕزگارکردنی خۆی هەڵدەداتە نێو ئاوەکەوە، دواجار براكەی ڕزگاری دەبێت و ئاڤێستاش نووقم و بێسەروشوێن بوو.

