ئێران نرخی بەنزینی گران كرد بۆ ئەوانەی زۆر بەكاریدەهێنن

 

بۆ كۆنترۆڵكردنی زیادبوونی خواست و رێگری لە بەقاچاخبردنی؛ ئێران نرخی بەنزینی بەرزكردەوە و وتەبێژی حكومەتی ئێران رایگەیاند، ئەمڕۆ نرخی بەنزینی پاڵپشتیكراو بۆ سەرجەم بەكاربەران بەرزكراوەتەوە جگە لە شۆفێرانی تەكسی و ئەوانەی مانگانە كەمتر لە 100 لیتر بەكاردەهێنن.

حكومەتی ئێران بەهۆی ترسی لە دووبارەبوونەوەی ناڕەزایەتییەكانی ساڵی 2019، تائێستا چەندجارێك بڕیاری زیادكردنی نرخی بەنزینی دواخستووە.

فاتمە موهاجەرانی، وتەبێژی حكومەتی ئێران وتی: زۆرینەی ئۆتۆمبیلەكان- جگە لە ئەمبوڵانسەكان- لەمەودوا بەنزین بە نرخی 50 هەزار ریال بۆ هەر لیترێك دەكڕِن و ئەم نرخە نوێیە بەگوێرەی نرخی بازاڕی ئازاد، هاوتایە لەگەڵ نزیكەی 4 سەنتی ئەمریكی.

ڕاشیگەیاندووە، نرخە نوێیەكەی بەنزین لەسەر ئەو بەكاربەرانە پەیڕەو دەكرێت؛ كە مانگانە پێویستیان بە زیاتر لە 160 لیتر سووتەمەنی هەیە.

ئاشكراشی كردووە، هێشتاش بەكاربەرانی تر دەتوانن بڕی 60 لیتر بەنزین بە نرخی 15 هەزار ریال بۆ هەر لیترێك و 100 لیتر بە نرخی 30 هەزار ریال بۆ لیترێك بكڕن.

جەختیشی كردۆتەوە، ئامانج لە زیادكردنی نرخی بەنزین كۆنترۆڵكردنی بەكابردنی سوتەمەنی و روبەڕووبوونەوەی بەقاچاخبردنیەتی و حكومەت جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە پشكی تاكسییەكان وەكو خۆی ماوەتەوە و گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە