spot_imgspot_img

هونەرمەند بڕیار رزگار وازهێنانی خۆی لە كاری هونەری راگەیاند

هونەرمەندی گۆرانیبێژ، بڕیار رزگار تەواوی بەرهەمەكانی سڕییەوە و نوێترین وێنەی خۆی لە شاری مەككەی پیرۆز بڵاوكردەوە.

بڕیار رزگار تەواوی بەرهەمەكانی لە كەناڵی یوتیوبی خۆی و  لاپەڕەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان سڕییەوە، دواتر وێنەی خۆی بڵاوكردەوە لە كاتی بەجێگەیاندنی عومرە و رایگەیاند، “پەشیمانم لە هەمو ئەو گۆرانیانەی وتومە، خوای گەورەی ئاگادارمان بێت”.

ئەو هونەرمەندە سەرجەم پۆستەكانی لە ئینستاگرام سڕیوەتەوە و نووسیویەتی: “هیدایەت بەس لای تۆیە خودایە گیان”.
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە