ڤیڤۆ یەکێک لە باشترین مۆبایلەکانی بەمنزیکانە بڵاودەکاتەوە

کۆمپانیای ڤیڤۆ (vivo) خۆی ئامادە دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی مۆبایلە نوێیەکەی کە بە تایبەتمەندی و تەکنەلۆژیا پڕچەک کراوە تا ڕکابەری باشترین مۆبایلەکانی ئێستای بازاڕ بکات.

مۆبایلی Vivo S50 خاوەنی لەشێکە کە بەرگری لە ئاو و تۆز دەکات بەپێی ستانداردی IP68/IP69. قەبارەکانی (157.5/74.3/7.6) ملم، و کێشی 197 گرامە.

تایبەتمەندییە سەرەکییەکان:

بەشتایبەتمەندی
شاشەجۆری AMOLED بە قەبارەی 6.59 ئینج، کوالیتی 2750 x 1260 پیکسڵ.
نوێبوونەوەی شاشە120 هێرتز.
چڕی پیکسڵنزیکەی 495 پیکسڵ/ئینج، بە شووشەی Diamond Shield پارێزراوە کە بەرگری لە شکان و خشاندن دەکات.
سیستمی کارپێکردنئاندڕۆید 16 (Android-16) لەگەڵ ڕووکارەکانی OriginOS 6.
پڕۆسێسەرQualcomm SM8635 Snapdragon 8s Gen 3.
پڕۆسێسەری گرافیکAdreno 735.
بیرگەی کاتی12 یان 16 گێگابایت (RAM).
بیرگەی ناوخۆ256 یان 512 گێگابایت.
کامێرای سەرەکیسێ هاوێنەیی بە کوالیتی (50 + 50 + 8) مێگاپیکسڵ، کە هاوێنەی ئاڵتڕا واید (ultrawide) و پێریس کۆپ تیلیفۆتۆی (periscope telephoto) تێدایە.
کامێرای پێشەوە50 مێگاپیکسڵ، توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی 4Kی هەیە.
پاتری6500 میلی ئەمپێر، بە شەحنکەرەوەی خێرای 90 وات کاردەکات.
تایبەتمەندییەکانی تردوو دەرچە بۆ سیمکارتی پەیوەندی، پۆرتی USB Type-C 2.0، چیپی NFC، سکانەری پەنجەمۆر لەناو شاشەدا، تەکنەلۆژیای Infrared بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئامێرە ئەلکترۆنییەکان لە دوورەوە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە