بارزانی بەتەلەفۆن پەیوەندی بە بەرهەم ساڵحەوە دەكات

مەسعود بارزانی لە پەیامێك بۆ بەرهەم ساڵح بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستێكی بال ێ‌لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت: خۆشحاڵم یەكەمجارە كوردێك ئەو پۆستە گرنگەی وەرگرتووە

بارەگای بارزانی بڵاویكردەوە، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لە دكتۆر بەرهەم ساڵح كرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی كۆمسیارانی باڵای كاروباری پەنابەرانی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان.

بارزانی “خۆشحاڵیی خۆی نیشاندا بەوەی كوردێك ئەو پۆستە گرنگەی لە ئاستی نەتەوە یەكگرتووەكان وەرگرتووە” و هیوای سەركەوتنی بۆ دكتۆر بەرهەم ساڵح خواست.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە