قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ئاكۆ سابیر، ئه‌و كارمه‌نده‌ی ئاسایش كه له ڕووداوه‌كه‌ی دوێنێی چه‌مچه‌ماڵدا به‌سه‌ختی برینداربوو و ئەمڕۆ گیانی لە دەستدا، ده‌ڵێت، ئه‌م تاوانه چه‌په‌ڵه بێ سزای یاسایی تێپه‌ڕنابێت و ئەو تاوانبارانەی دەستگیرکراون سزای یاسایی خۆیان وەردەگرن.
قوباد تاڵه‌بانی، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له په‌یامێكدا ڕایگەیاند: “زۆر بە داخەوە کاک ئاکۆ سابیر کارمەندی دڵسۆزی هێزەکانی ئاسایش کە دوێنێ لەگەڵ دوو هەڤاڵی دیکەی لەکاتی ئەرکی هاوکاریکردنی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لەلایەن چەند چەکدارێک تەقەیان لێ کرا و برینداربوون، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە بەهۆی قورسیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو”.
قوباد تاڵه‌بانی وێڕای پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی بۆ خانه‌واده‌و كه‌سوكاری كارمه‌نده‌كه‌ی ئاسایش، وتویه‌تی”هەموو لایەکیش دڵنیا دەکەینەوە ئەم تاوانە چەپەڵە بێ سزای یاسایی تێپەڕ نابێت و ئەو تاوانبارانەی دەستگیرکراون سزای یاسایی خۆیان وەردەگرن”.
