عادل باخەوان: بەرەو پۆستی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان

عادل باخەوان ڕووناکبیر و ڕۆشنبیری کورد لە بارەی وەرگرتنی پۆستی کۆمیسیاری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ کاروباری پەنابەران لە جیهان لەلایەن بەرهەم ساڵحەوە دەکات و دەڵێت، بەرەو پۆستی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان.

بەرەو پۆستی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان

عادل باخەوان
لە کۆتاییدا هەوڵەکانی کورد سەریگرت و جەنابی دکتۆر بەرهەم ساڵح کە کاندیدی کورد وەک نەتەوەیەکی بێدەوڵەتبوو، لە هەموو کاندیدەکانی دیکەی بردەوە و پۆستی کۆمیسیاری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ کاروباری پەنابەران لە جیهان دا وەرگرت. ئەوەی بەلای منەوە زۆر گرنگبوو، ئەوەبوو کە جەنابیان پشتیوانیی ئەکتەرە هەرە گەورەکانی کێڵگەی سیاسی کوردی هەبوو.

بێگومان ئەمە تەنها هەنگاوی یەکەمە و هەنگاوی داهاتومان لۆبیکردنە بۆئەوەی لە داهاتویەکی نزیکدا، کوردێکی دیکەی بەهێز، پۆستی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان وەربگرێت.

ئەوان کە نەیانهێشت نەتەوەی کورد دەوڵەتی هەبێت، با لە <<سبەینێیەکی نزیکدا>>، کوردێک بکەین بە سەرۆکی هەموو ئەو نەتەوانەی کە دەوڵەتیان هەیە لە نەتەوە یەکگرتووەکان. تۆ پێتوایە کێ لە نێو کورددا بۆ ئەو پۆستە باشە و ئەو جەنگەی پێدەکرێت ؟ : (إن موعدهم الصبح أليس الصبح بقريب) !

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە