ئاگاداری بۆ زیانلێکەوتووانی ئۆتۆمبیل لە لافاوەکەی چەمچەماڵ

ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییانی سنووری چەمچەماڵ و دەوروبەری دەکرێتەوە کە ئۆتۆمبیلەکانیان بەهۆی لافاوەکەی ئەم دواییە زیانیان پێگەیشتووە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچححۆی چەمچەماڵ، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییانی سنووری چەمچەماڵ و دەوروبەری دەکرێتەوە کە ئۆتۆمبیلەکانیان بەهۆی لافاوەکەی ئەم دواییە زیانیان پێگەیشتووە، سەردانیان بکەن بەمەبەستی تۆمارکردنیان.

هاتووچۆی چەمچەماڵ دەشڵێت، لیژنەیەکی تایبەت بۆ بەدواداچوونی زیانلێکەوتووانی ئۆتۆمبیل پێکهێنراوە، وەک لە نووسراوی نووسینگەی جێگری ئەنجومەنی وەزیراندا ئاماژەی پێدراوە، و لیژنەکە سبەی، ڕۆژی هەینی (12ی کانوونی یەکەمی 2025)، کاتژمێر ٩ی سەر لە بەیانی دادەنیشێت.

 شوێنی دانیشتنی لیژنەکە لە هاتوچۆی چەمچەماڵ دەبێت.

مەبەست لە دانیشتنەکە تۆمارکردنی ئۆتۆمبیلەکانیانە کە زیانیان بەرکەوتووە، و ئەم پڕۆسەیە تاکو کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە