کۆگای بەنداوەکان لە عێراق بەرزبوونەتەوە

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕایگەیاندووە، کە زنجیرەیەک ڕێوشوێنی سەرکەوتووی گرتووەتەبەر بۆ بەڕێوەبردنی هاتنەژوورەوەی ئاوی ئەم دواییە، کە ئەمەش سوودێکی گەورەی لێکەوتووەتەوە. وەزارەتەکە جەختی لەسەر گرنگیی پشتبەستن بە داتاکانی خۆی کردووەتەوە وەک سەرچاوەیەکی دروست و متمانەپێکراو.

بەگوێرەی وەزارەتەکە، ئەو سوودانەی لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕ لە پارێزگا جیاوازەکاندا بەدەست هاتوون، بریتین لە، بەرزکردنەوەی کۆگای ئاو لە بەنداوەکاندا بۆ زیاتر لە 700 ملیۆن مەتر سێجا، و دابینکردنی ئاو بۆ دەریاچەی سەرسار بە زیاتر لە 200 ملیۆن مەتر سێجا، دوای ئەوەی بۆ چەندین وەرز ئاوی بۆ نەڕۆیشتبوو.

هاوکات لەلایەکیت ترەوە وەزارەتەکە دەڵێت، بەهۆی ئەو برە گەورەیەی پاشەکەوت کراوە دەتوانرێت پشتیوانییەکی باشی ناوچە زۆنگاوەکان و ژینگەی شەت عەرەب بکرێ و دابینکردنی پێداویستییە ئاوییەکانی وەرزی زستانی ئەمساڵ بۆ کشتوکاڵ لە زۆربەی پارێزگاکان، کە پشتیوانی بەرهەمی کشتوکاڵی دەکات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە