حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە نوێكردنەوەی گرێبەستی نزیکەی ٨٠٠ فەرمانبەری دەزگای مین بۆ ساڵێکی دیکە.
بەپێی نوسراوێکی ئەنجومەنی وەزیران، سهرجهم گرێبهستی کارمەندانی دهزگای گشتی كاروباری مین لە سەرجەم پارێزگاکانی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٦ نوێكرایەوە.
ساڵانە لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێ، حكومەتی هەرێم گرێبەستی فەرمانبەرانی گرێبەست نوێ دەكاتەوە، هەرچەندە لە ساڵی 2024ەوە بڕیاری داوە بكرێنە هەمیشەیی، بەڵام بەهۆی نەبوونی بودجە و میلاكی دامەزراندن هێشتا نەكراون بە هەمیشەیی.

