دوو شەپۆلی دیكەی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە

 

شارەزایەكی كەشناسی هۆشداری دەدات لە هاتنی دوو شەپۆلی دیكەی بەفر و باران و سەرما بۆ هەرێم و دەڵێت: لە هەینییەوە دەستپێدەكات.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان مەودای نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی بۆ ئێوارەی ڕۆژی شەممە لەم مەودایەدا شێ لە دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور بەرەو ناوچەکانمان دێت.

وتیشی، “بە گشتی ئاسمان زیاتر هەوراوی دەبێت، هەوری مامناوەند بۆ هەوری نزمی تەماویی باراناویی ، ناوبەناو باران دەبارێت بە گشتی باران بارینەکە مامناوەند دەبێت ، لە بەشێکی ناوچەکان ئەگەر بەهێزە هەندێک کات تاوە بارانی بەخوڕ ببارێ”.

ڕوونیشی كردەوە، لە ناوچەی جیا جیا مەترسی ڕوودانی لافاو هەیە ، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر دەبارێت و مەودای 20/12/2025 بۆ 25/12/2025 شەپۆلی نوێی باران بارین ڕوودەکاتە ناوچەکانمان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە