spot_imgspot_img

سپەیس ئێکس “بارێکی نهێنی” ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد

کۆمپانیای سپەیس ئێکس کە ئیلۆن ماسک خاوەنداری دەکات لە ڕێی مووشەکێکی فالکۆن نۆوە،  بارێکی نهێنیی NROی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، مووشەکێکی جۆری  Falcon 9ی سەر بە کۆمپانیای سپەیس ئێکس (SpaceX)، لە سەکۆی ژمارە ٤٠ی وێستگەی هێزی ئاسمانیی کەیپ کاناڤیراڵ لە فلۆریدا، ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا.

مووشەکەکە باری نهێنیی ئۆفیسی نیشتمانیی چاودێری (NRO) هەڵگرتبوو.

ئەم ئەرکە دووهەمین ئەرکی NROـیە کە لەلایەن سپەیس ئێکسەوە لە چوارچێوەی گرێبەستی “هەڵدانی بۆشایی ئاسمانی ئاسایشی نیشتمانی” (NSSL) قۆناغی دوو جێبەجێ کراوە، کە لە ئابی ٢٠٢٠ واژوو کراوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە