پزیشکان هۆشداری دەدەن لەشۆردنی ددانەکان دوای خواردنی خۆراکی ترش

پزیشکانی ددان لە سوید هۆشدارییان دا لە خوویەکی باو کە ڕەنگە زیانێکی زۆر بە مینای ددانەکان بگەیەنێت، بە تایبەتی دوای شۆردنی ددانەکان بە فڵچە کە ئەمە ڕاستەوخۆ دوای خواردنی خۆراک یان خواردنەوەی ترش، هەڵەیەکە زۆر کەس ڕۆژانە ئەنجامی دەدەن بەبێ ئەوەی لە مەترسییەکانی تێبگەن.

بەپێی وتەی پزیشکی سویدی بیۆرن کلینگە، فڵچەکردنی ددانەکان یەکسەر دوای خواردنی مزرەمەنییەکان یان خواردنەوە گازییەکان یان خواردنەوەی وزەبەخشەکان ڕەنگە ببێتە هۆی داخورانی چینی مینا، چونکە ددانەکان لەژێر کاریگەری ترشێتیدا نەرمتر دەبن.

کلینگە لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی TV4 دەڵێت: “ترشەکان ڕووی دەرەوەی مینا لاواز دەکەن، بۆیە فڵچەکردنی ددانەکان ڕاستەوخۆ دوای ئەوە پڕۆسەی داخوران خێراتر دەکات.”

وتیشی؛ هەندێک گەنج زۆر ڕووبەڕووی ترشەکان دەبنەوە، وەک دانانی پارچەیەک لیمۆ یان پرتەقاڵ لەسەر ددانەکان و مژینیان، ئەمەی بە کارێکی وێرانکەر بۆ ددانەکان وەسفی کرد.

کاتژمێرێک چاوەڕێ بکە
پلاتفۆرمی چاودێری تەندروستی سویدی 1177 پشتگیری لەم هۆشدارییە دەکات و دووپاتی دەکاتەوە کە چاوەڕێکردن بۆ ماوەی کاتژمێرێک دوای خواردنی شتێکی ترش سەلامەتترین بژاردەیە، چونکە مینا پێویستی بە کات هەیە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ڕەقیی سروشتی خۆی.

هەروەها 1177 ئەم خاڵانە پێشنیار دەکات:

  • تەنها 1-2 سم لە هەویری ددان لەسەر فڵچەکە دابنێ.
  • ددانەکانت دوای نانی بەیانی فڵچە بکە نەک پێش نانی بەیانی، بە پێچەوانەی ئەو باوەڕانەی کە لە سۆشیال میدیادا بڵاون.
  • خۆت بەدوور بگرە لە زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنی و توتن بە جۆرەکانیانەوە، چونکە کاریگەری خراپیان لەسەر پووک و ددانەکان هەیە.

چۆن ددانەکانت دەپارێزیت کاتێک خۆراکی ترش دەخۆیت؟
کاریگەری ترشی دەکرێت کەم بکرێتەوە لە ڕێگەی:

  • شوشتنی دەم بە ئاو دوای خواردن.
  • خواردنی بەرهەمەکانی دەوڵەمەند بە کالیسیۆم وەک شیر یان پەنیر، کە یارمەتیدەرە بۆ هاوسەنگکردنەوەی ژینگەی ناو دەم و کەمکردنەوەی مەترسی داخوران.

شارەزایان دووپاتی دەکەنەوە کە ئەم ڕێکارە سادانە ڕەنگە ڕێگری لە کێشە درێژخایەنەکانی تەندروستی ددان بکەن و هێزی مینا و کوالێتی زەردەخەنە بپارێزن.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە