spot_imgspot_img

كەشناسی هۆشداری باران و لافاو بۆ ئەمشەو و سبەینێ‌ دەدات

كەشناسی هۆشداری باران و لافاو بۆ ئەمشەو و سبەینێ‌ دەدات و دەڵێت: هاووڵاتیان حەزەری خۆیان بکەن.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) وتی، “بەپێی پێشبینیەکان ئەمشەو لە شاری سلێمانی و قەزای پێنجوێن و دەوروبەریان مەودای کاتژمێر 10ی شەو بۆ پێش نیوەڕۆی سبەینێ چوار شەممە ناوبەناو باران بارینی بەلێزمە دەبارێت لەگەڵ ڕوودانی هەورەگرمە و هەورەبروسکە”.

وتیشی، “ئەگەرێکی بەهێزە هەوری بەهێزی سۆپەرسێل دروست ببێت و تەرزە بارینمان دەبێت”.

هۆشداریشی دا، “مەترسی ڕوودانی لافاو بەهێزە ڕووبدات، هاوڵاتیان حەزەری خۆیان بکەن”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە