تیمەكانی خێرای تەندروستی سلێمانی خرانە ئامادەباشییەوە

 

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی سەرجەم تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای تەندروستی خستە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشی.

تەندروستی سلێمانی بڵاویكردەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلی باران بارینە بەخوڕەی پارێزگای سلێمانی و دەورووبەری گرتوەتەوە و مەترسی دروستبوونی لافاو و حاڵەتی نەخوازراو لەچەند شوێنێكدا لەئارادایە.

ڕاشیگەیاندووە، لەسەر فەرمانی د.صەباح، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەرجەم تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122 خرانە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشیەوە بۆ بەهاناوەچوونی هاووڵاتیان لەكاتی ڕوودانی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو و هەروەها سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەر و بەشەكانی فریاكەوتن بەشێوەی ئێشكگری كراوە دەبن.

دەشڵێت: هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی دەتوانن لەكاتی ڕوودانی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو پەیوەندی بكەن بە ژمارە تەلەفونی 122 بۆئەوەی تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای تەندروستی بەزووترین كات بەهانایانەوە بچن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە