spot_imgspot_img

ڕکابەرەکەی ئایفۆنی 17 دێتە مەیدان

سەرچاوە تەکنەلۆژییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە کۆمپانیای ریەڵمی ئامادەکاری دەکات بۆ خستنە بازاڕی مۆبایلێکی نوێ کە پێشبینی دەکرێت ببێتە ڕکابەرێکی بەهێزی مۆبایلی “ئایفۆن 17”.

بەپێی زانیارییە دزەپێکراوەکان، مۆبایلی Realme Narzo 90  دیزاینێکی نزیک لە iPhone 17 Pro ی دەبێت و بە ڕەنگە پرتەقاڵییە تایبەتەکەی ئایفۆن دەخرێتە بازاڕەوە.

مۆبایلەکە بە شاشەیەکی جۆری OLED  بە قەبارەی 6.78  ئینج دابین دەکرێت، کە ڕوونییەکەی +FHDیە، و ڕیتمی نوێبوونەوەکەی 120 هێرتزە، هەروەها پشتگیری لە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو دەکات بۆ دابینکردنی دیمەنێکی نایابی وێنە و ڤیدیۆکان.

ئامێرەکە کار بە سیستەمی ئەندرۆید 16 دەکات و پڕۆسێسەری MediaTek Dimensity 7300ی تێدایە، لەگەڵ بیرگەی ڕامی 6 یان 8 گێگابایت، و بیرگەی ناوخۆیی 128 یان 256 گێگابایت.

کامێرای پێشەوەی سێ هاوێنەیی دەبێت و بە هەستەوەری 50 مێگاپیکسڵەوە دابین دەکرێت، کە توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی 4K ی بە ڕێژەی 60 چوارچێوە لە چرکەیەکدا هەیە.

هەروەها، مۆبایلەکە خاوەنی دوو شوێنی کارتی پەیوەندی  (SIM)ە وUSB-C، هەستەوەری پەنجەمۆر کە لەسەر شاشەکە جێگیر کراوە، و چیپی NFC  دەبێت. پاترییەکەی بە قەبارەی 6500  میلی ئەمپێرە و پشتگیری لە تەکنەلۆژیای بارگاویکردنەوەی خێرا بە توانای 80  وات دەکات.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە