spot_imgspot_img

تایبەتمەندییەکانی تابلێتە نوێکەی شاومی دزەیان کرد

سەرچاوەکانی بواری تەکنەلۆژیا زانیارییان لەسەر تابلێتی داهاتووی کۆمپانیای Xiaomi  دزەپێکردووە، کە پێشبینی دەکرێت بەهۆی تایبەتمەندی و نرخی گونجاوەوە ببێتە ڕکابەرێکی بەهێزی تابلێتە نوێیەکان.

ئەم تابلێتە کە بە ناوی Xiaomi Black Shark Pad 7 Pro  ناسراوە، پێکهاتەیەکی پتەوی هەیە و لە ئەلومنیۆم و پلاستیکێکی بەهێز و شووشەیەکی دژە شکان و ڕووشان دروست کراوە. لە ڕووی پەیوەندییەوە، Nano-SIMی بۆ پەیوەندیکردن بە تۆڕەکانی پەیوەندی تێدایە.

تابلێتەکە شاشەیەکی جۆری IPS LCDی بە قەبارەی 11 ئینج هەیە، کە ڕوونییەکەی بریتییە لە 1900 لەسەر 1200 پیکسڵ و ڕیتمی نوێبوونەوەکەی 120 هێرتزە، لەگەڵ چڕیی پیکسڵی نزیکەی 204 پیکسڵ لە هەر ئینجێکدا، کە کوالیتییەکی باشی وێنە دابین دەکات.

لە ڕووی کاراییەوە، ئامێرەکە کار بە سیستەمی ئەندرۆید 15 دەکات و پڕۆسێسەری Mediatek Helio G100  لەگەڵ پڕۆسێسەری گرافیکی Mali-G57 MC2ی بۆ دانراوە. هەروەها، خاوەنی 8 گێگابایت بیرگەی ڕام و 256 گێگابایت بیرگەی ناوخۆییە کە دەکرێت لە ڕێگەی کارتی microSDXCەوە فراوان بکرێت.

بۆ وێنەگرتن و ڤیدیۆ، تابلێتەکە کامێرایەکی سەرەکی 13 مێگاپیکسڵی هەیە کە دەتوانێت ڤیدیۆی 4K  تۆمار بکات، لەگەڵ کامێرایەکی پێشەوەی 8 مێگاپیکسڵی بۆ سێڵفی و ڤیدیۆکۆنفرانس.

تایبەتمەندییە لاوەکییەکانی تریشی بریتین لە چوار بڵندگۆ بە کارایی بەرز، شوێنی USB Type-C، و تەکنەلۆژیای Bluetooth  بۆ پەیوەندی بێتەل. وزەی تابلێتەکە لە ڕێگەی پاترییەکەوە دابین دەکرێت کە قەبارەکەی 8800 میلی ئەمپێرە. بڕیارە ئەم تابلێتە بە دوو ڕەنگی سەرەکی (ڕەساسی و شین) و بە نرخی نزیکەی 200 یۆرۆ بخرێتە بازاڕەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە