بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی رایگەیاند، کە ئەمساڵ حەوت سەبەتەی دابەشکردنی بەشەخۆراک ئەنجامدراوە و سەبەتەیەكی دیکەش لە داهاتوودا دەبێت.
کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بەشەخۆراکی سلێمانی، ڕایگەیاندووە، لە ماوەی ئەمساڵدا حەوت جار بەشەخۆراک بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە بەشەخۆراکێکی دیکەش لە ئەمساڵدا دابەش دەکرێت.
سەبارەت بە گرفتی کەمیی زەیت لە بازاڕەکاندا، روونیکردەوە، کە ئەم کێشەیە تەنها هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، بەڵکو عێراقیشی گرتووەتەوە.
هۆکاری سەرەکی ئەم کێشەیەش، بە وتەی ناوبراو، بۆ کەمبوونەوەی بەرهەمی ناوخۆیی زەیت دەگەڕێتەوە.
