spot_imgspot_img

گۆرانی ئینزیبات دەستیداوەتە بانگ دان و بەنیازی حەجە

هونەرمەند و پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان (گۆران ئینزیبات) لە چاوپێكەوتنێكدا دەڵێت: لە خێزانێكی ئیماندارە و پێشتریش و ئێستاش بەردەوام بانگ دەخوێنم.

وتيشى، بۆ خوێندنی قورئانی پیرۆز باشم، بەڵام پێویستی بە تەجویدی باشە و تا ئێستاش بیرم نایەت ڕۆژووم نەگرتبێت، بەڵكو بەردەوام ڕۆژووم گرتووە.

دەشڵێت: هەموو كاتێك خێر و زەكاتم داوە و خۆشم بە دەوڵەمەندترین كەسی دنیا دەزانم، چونكە لەشم ساغە، بۆیە كە خواپێداو بووی نان بەتەنیا ناخورێت، بۆیە دەبێت خوای گەورە هەرچییەكی پێدایت دەبێت یارمەتی خەڵكی پێ‌ بدەیت.

جەختیشی کردەوە، ڕێگا ڕاستەكە هەر گەڕانەوەیە بۆ لای خوای گەورە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە