کۆمپانیای ئێڵ جی ئینێرجی سۆلوشنی کۆریای باشوور ڕایگەیاند، گرێبەستێکی گەورە بە بەهای 1.39 ملیار دۆلار لەگەڵ کۆمپانیای “مێرسیدس بێنز ئەی جی” واژۆ کرد بۆ کڕینی پاتری.
ئەمڕۆ دووشەممە کۆمپانیای ئێڵ جی ڕایگەیاند، پڕۆسەی دابینکردنی پاترییەکان لە مانگی ئازاری 2028ەوە دەستپێدەکات و تا حوزەیرانی 2035 بەردەوام دەبێت.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی “یۆنهاب”ی کۆری، بڕی ئەم گرێبەستە دەکاتە 8\%ی کۆی فرۆشەکانی ساڵانەی کۆمپانیاکە کە لە ساڵی 2024 گەیشتبووە 25.6 تریلیۆن وۆن.
“ئێڵ جی ئینێرجی سۆلوشن” ڕوونیشی کردەوە کە پاترییەکان بۆ بازاڕەکانی ئەمریکای باکوور و ئەوروپا دابین دەکرێن.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەدا کە قەبارەی گرێبەستەکە، ماوەکەی و مەرجەکانی تر لەوانەیە بەپێی ڕێککەوتنی نوێ لەگەڵ مێرسیدس بێنز گۆڕانکارییان بەسەردا بێت.
