سێ لایەنی براوەی هەرێم ڕێککەوتن

هەرسێ لایەنی براوەی هەرێم، ڕەوتی هەڵوێست، یەکگرتوو و کۆمەڵی دادگەری، لە هەولێر کۆبوونەوە و بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەماهەنگی و کاری هاوبەش لە بەغداد ڕێککەوتن.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە تیایدا هاتووە: ئەمڕۆ یەکشەممە، لەبارەگای سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری کوردستان لە هەولێر، ئەم سێ لایەنە : (یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، رەوتی هەڵوێست، کۆمەڵی دادگەری کوردستان)ٚ کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەماهەنگی و کاری هاوبەش لە بەغداد و، چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکان و ، پاراستن و بەدەستهێنانی شایستەداراییەکان و مافە دەستوریەکانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.

باس لەوەشکراوە، لە کۆتاییدا هەرسێ لایەن هاوڕابون لەسەر درێژەدان بە کۆبوونەوەو گفتوگۆکان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە