spot_imgspot_img

هۆشداری لە چوونە ناوچە بەرزەکان درا

 بەرگریی شارستانیی سۆران هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات و دەڵێت” لە لێواری ڕووبارەکان و ناوچە شاخاوییەکان دوور بکەونەوە”.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران هۆشداریی دایە هاوڵاتییانی سنوورەکە سەبارەت بە پێشبینیی بارانبارینی بەهێز لە ڕۆژانی داهاتوودا، کە ئەگەری لافاو و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی لێدەکرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەرگریی شارستانیی سۆران داوای لە هاوڵاتییان کرد، کە خۆیان لە سەردانی ناوچە شاخاوییەکان و نزیکبوونەوە لە لێواری ڕووبارەکان و دۆڵە مەترسیدارەکان بەدوور بگرن.

 پێشبینییەکانی کەشناسی ئاماژە بەوە دەکەن، کە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین لە ڕۆژانی داهاتوودا هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، و  بەرگریی شارستانی داوا دەکات هاوڵاتییان تەنها لە کاتی زۆر پێویستدا سەردانی ناوچە شاخاوییەکان بکەن.

بەرگری شارستانی سۆران ئئاماژە بەوەشدەکات،  پێویستە هاووڵاتیان خۆ بەدوور بگرن لە لێواری ڕووبارەکان و ئەو دۆڵ و نشێوانەی کە مەترسیی کۆبوونەوە و لافاوی ئاویان هەیە.

ئەم هۆشدارییە لە کاتێکدایە کە کەشناسیی هەرێم پێشبینیی دەستپێکردنی بارانبارین دەکات لە ڕۆژئاوای هەرێمەوە و پاشان تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە، هەروەها کەشناسیی عێراقیش ئاماژەی بە بەردەوامیی شەپۆلەکە کردووە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە