کەشناسی هەرێم، دەستپێکردنی بارانبارینی بەشێوەی نمەباران ڕاگەیاند و باسی لەوەشکرد، پلەکانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت، ئەگەری نمە باران هەیە لە ناوچە شاخاویەکان.
دەشڵێت: پلەکانی گەرما بە دوو بۆ سێ پلە بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی هەرێم، سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، بارانبارین بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند سەرەتا لە رۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات پاشان هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە.
ئەوەشی وتووە: پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 21 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی
دهۆک: 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی
