شیعەکان لە سوودانی تووڕەن و لە گروپەکانی وەتسئاپ دەریانکرد

وتەبێژی هاوپەیمانییەکەی نوری مالیکی ڕایدەگەیەنێت کە چوارچێوەی هەماهەنگی لە محەمەد شیاع سوودانی تووڕەن و جارێکی دیکەش نابێتەوە بە سەرۆک وەزیران.

عەقیل فەتلاوی، وتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کە نوری مالیکی سەرۆکایەتی دەکات، لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، پۆلێنکردنی حزبوڵا و حووسییەکان لە لیستی گروپە تیرۆریستییەکاندا بە هەڵە نەبووە، بەوەش گەمەکەی محەمەد شیاع سوودانی کۆتایی هات و جارێکی دیکە نابێتەوە بە سەرۆک وەزیران.

فەتلاوی ڕاشیگەیاند، “سوودانی لە سەرجەم گروپەکانی وەتسئاپی چوارچێوەی هەماهەنگی لابراوە”، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە شیعەکان لێی تووڕەن.

وتەبێژەکەی دەوڵەتی یاسا وتیشی: “گەل لە سوودانی خۆش نابێت و دوای مانگێکی دیکە لە دەرەوەی سەرۆکایەتی وەزیران دەبێت”.

ئەوەشی خستەڕوو کە لابردنی حزبوڵا و حووسییەکان لە لیستی تیرۆر پێویستی بە دەرکردنی یاسایەکی نوێ دەبێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە