باوی شیرێکە ھی دایک نەبێ
مناڵت ببێ و زۆر ھیلاک نەبێ
باو باوی شیرە، کامەی گرانە
نەوەک ھی دایک، باش و ھەرزانە
یەک ئەڵێ بۆخۆم ویستم فێر ببێ
زۆریشیان ئەڵێن ترسام تێر نەبێ!
ھەر ڕۆژەی جۆرێک، بەقسەی ئەم و ئەو
مناڵ گرینۆک، پێچی سک بێ خەو
ھەرچییان گۆڕی بێ ئەنجام بوو کار
ئەبێ بێنەوە لای دکتۆرە چار
ھیچ شیرێک ناگا بە شیری دایە
خوا خولقاندوێتی، پێکھاتەی جیایە
ڕەقەمی نییە و گۆڕینی ناوێ
بیخە بەر ھەتاو ڕۆژانە تاوێ
گەر لەگەڵ منیت بۆ شیری ئاوا
بنووسە ھەر خۆت دکتۆری ساوا
دکتۆر ئاوات واژەیی
