کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرماش کەمێک بەرزدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت .
ڕوونیشیکردەوە کە خێراى با لەسەرخۆ و لە نێوان 5-15 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و پلەی گەرماش لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیک دەبێتەوە.
سەبارەت بە سبەینێ شەممەش کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.
ئەوەشی خستەڕوو کە پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ 1-2 پلە بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی
دهۆک : 21 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی

