spot_imgspot_img

داهاتی هەفتانەی سلێمانی نزیکەی 15 ملیار کەمی کردووە

بەراورد بە هەفتەی ڕابردووتر، داهاتی هەفتانەی سلێمانی نزیکەی 15 ملیار دینار کەمی کردووە.

ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان کە نووسینگەی قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتی دەکات، داهاتی هەفتەی ڕابردووی بڵاوکردەوە.

بە پێی ماڵپەڕەکە داهاتی هەفتەی ڕابردوو، 11 ملیار و 803 ملیۆن و 514 هەزار و 401 دینار بووە و %78ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و ئەوەی دیکەشی بە چەک بووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە داهاتی هەفتەی ڕابردووتری سلێمانی 26  ملیار و 649 ملیۆن و 231 هەزار و 661 دینار بووە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە