نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی توندی لەسەر شێواندنی چەند گۆڕیکی لە سنووری کۆیە بڵاووکردەوە و دەڵێت”ئەم کردەوەیە، بە هەموو شێوەیەک شەرمەزار دەکەین”.
نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، راگەیەندراوێکی لەبارەی ئەو ڕووداوەی قەزای کۆیە بڵاوکردەوە و دەڵێت، بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو کارە نابەجێ و تێکدەرانە دەکەین کە لە قەزای کۆیە دژی چەند گۆڕێکی خوشک و برا کریستیيانەکان کراوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم کردەوەیە، بە هەموو شێوەیەک شەرمەزار دەکەین و داواش لە دامودەزگهکانی حکومەت دەکەین کە دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی پێویست بکەن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و سزادانیان.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لەسەر فەرمانی بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانگۆڕاستانەکە نۆژەن دەکرێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کریستیيانەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنی کوردستانن و هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە، مەڵبەند و نموونەیەکی گەشی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و تەبایی نێوان گشت پێکهاتەکان بووە و ڕێگەش بە هیچ کەسێک نادەین ئەو دۆخە تێک بدات.
