نرخی ئامێری مرۆڤ شۆر ئاشکرا کرا

ڕۆژی 25ی ئەم مانگە هاووڵاتییانی تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن دەتوانن ئەو مرۆڤ شۆرە بەکاربهێنن کە کۆمپانیایەکی وڵاتەکەیان دروستی کردووە.

ئامێرەکە بە شێوەیەکی ئەزموونی لە تۆکیۆ بەردەست دەبێت و بڕیارە ساڵی داهاتووش بخرێتە بازاڕەوە کە نرخەکەی دەگاتە 385 هەزار دۆلار.

ئەم ئامێرە سەرنجی زۆری بەلای خۆیدا ڕاکێشا وەک ئامێرێک کە دەتوانێت کەسێک لە ماوەی نزیکەی 15 خولەکدا بشوات و وشکی بکاتەوە تەنها بە پاڵکەوتن تێیدا.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە