سەرۆکی ڤەنزوێلا: لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە ڕێزەوە لەگەڵ سەرۆک ترەمپ قسەمان کرد

نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤێنیزوێلا پشتڕاستی کردەوە کە نزیکەی ١٠ ڕۆژ لەمەوبەر پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەنجام داوە.

لە چالاکییەکدا کە لە تەلەفزیۆنی فەرمی ڤەنزوێلادا پەخشکرا، مادورۆ باسی لەوە کرد کە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ ترەمپ لە کەشێکی دۆستانەدا بەڕێوەچووە.

مادورۆ وتی: “بەڵێ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیمان لەگەڵ بەڕێز سەرۆک ترەمپ ئەنجام دا. دەمەوێت ڕایبگەیەنم کە تۆنی گفتوگۆکە لە چوارچێوەی ڕێزدا، تەنانەت لە کەشێکی دۆستانەدا کۆتایی هات. ئەگەر گفتوگۆی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی ڤەنزوێلا هەنگاوێک بێت بەرەو گفتوگۆیەکی ڕێزلێگیراو، ئەوا پێشوازی لە گفتوگۆ و دیپلۆماسیی دەکەم، چونکە ئێمە هەرگیز واز لە گەڕان بە دوای هەلی گفتوگۆ و ئاشتییدا ناهێنین”.

مادورۆ بە ئینگلیزی بانگەوازێکی ئاڕاستەی ئەمریکا کرد و، ڕایگەیاند: “بەخێرهاتن بۆ گفتوگۆ، بەخێرهاتن بۆ دیپلۆماسیی. بەڵێ بۆ ئاشتیی، نەخێر بۆ جەنگ”.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە