کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان پەڵە هەور و هەندێک کات بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.
ڕوونیشیکردەوە کە پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزم دەبێتەوە.
سەبارەت بە سبەینێ هەینیش ڕایگەیاند، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و خێرایی با لە نێوان 5-15 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو کە پێشبینی دەکرێت سبەینێ پلەی گەرما بەرزبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی
دهۆک : 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی

