spot_imgspot_img

مامۆستا عادل: پێی ڕۆژمێری مووچەکەی گیرفانمان 3 مانگی ماوە بۆ ساڵی نوێ

م.عـادل حســـن

تاقیکردنەوەکانی ٢٠ نمرەکە و کۆتایی وەرزی یەکەم 15 ڕۆژ لە نێوانیاندا هەیە، بە 15 ڕۆژ چی دەخوێندرێ؟، چی تر زیاد دەکرێ بۆ تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز؟

ساڵانی ڕابوردوو تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز دەکەوتە مانگی 1ی ساڵی نوێ، کاتێکی باش لەبەردەستدا بوو بۆ وانە خوێندن و خۆئامادەکردن.

هاوکات پشووی ساڵی نوێ لە هیچ وڵاتێک تەنانەت له ڤاتیکانیش 7 ڕۆژ نییە، بۆچی لێرە 7 ڕۆژ بێت؟، یان ئەم دەسەڵاتە بە پیلان دەیەوێ خوێندن بێنرخ بکات و کورد لە ئیسلام دابڕێ پشووی سەری ساڵی کردووە بە 7 ڕۆژ.

ئەمڕۆ لە سەر ئەم بڕیارە هەڵە ناپەروەردەییە پرسیار لە وەزیری پەروەردە کرا، وتی: “لەبەرئەوەی قوتابیان و کەسوکاریان بتوانن سوود لە پشووی سەری ساڵ وەربگرن”، بەڵام وا باشتر بوو وەزیری پەروەردە بیوتایە ئەم بڕیارە لەبەرخاتری بەرپرسەکان و منداڵەکانیان دراوە، چونکە بۆ پشووی سەری ساڵ دەچنە دەرەوە.

پێویست بوو جەنابی وەزیر ئاگای لەوە بوایە لە سایەی حکومڕانی کوردی، چەندین ساڵە، ساڵی 12 مانگی نەماوە، بە پێی ڕۆژمێری مووچەکەی گیرفانمان 3 مانگی ماوە بۆ ساڵی نوێ.

دڵنیام ئەوانەی بۆ پشووی سەری ساڵ گەشت دەکەن ڕێژەیان ناگاتە 1%، واتە وەزارەتی پەروەردە بە بڕیارێکی هەڵەی دراسە نەکراو 99%ی قوتابیانی کرد بە قوربانی 1%ی منداڵی بەرپرسەکان.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە