spot_imgspot_img

ماوەی 17 ڕۆژ بۆ بەشێكی خوێندكاران كرا بە پشوو

 

وەزیـری خوێنـدنی بـاڵا بڕیـارێک بۆ خوێنـدکارانی دەرەوەی وڵات دەردەکات و 17 ڕۆژیان بۆ دەكات بە پشووی سەری ساڵ.

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بڵاویكردەوە، بەهۆی نزیکبونەوەی پشووەکانی سەری ساڵی نوێ و لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن، د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بە؛ ڕێگەپێدان بە خوێندکارانی دەرەوەی وڵات بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

ڕاشیگەیاندووە، خوێندكارانی دەرەوەی وڵات دەتوانن لە ڕێکەوتی (2025/12/19) تاکو (2026/1/5) بۆ ماوەی 17 ڕۆژ بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان.

ئاشكراشی كردووە، ئەو خوێندكارانە ئەو ماوەیەی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەسەری دەبەن بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە