spot_imgspot_img

ئۆتۆمبێلی BYD لە بازاڕ دەكێشرێتەوە؟

بەهۆی بوونی كێشەیەك لە سیستمی پاتری، كۆمپانیای (بی وای دی) چینی بڕیاری كشانەوەی زیاتر لە 85 هەزار ئۆتۆمبێلی داوە، بەڵام فرۆشیارانی ئۆتۆمبێلەكە لە هەرێم دەڵێن: ئەو جۆر و مۆدێلەی لە عێراق و هەرێم نییە.

شارەزایانی بواری ئۆتۆمبێلی چینی دەڵێن: بەهۆی بوونی كێشە لە سیستمی (پاتری باك)ی ئۆتۆمبێلی جۆری (BYD) كۆمپانیاكە بڕیاری داوە بە كشاندنەوەی زیاتر لە 85 هەزار لەو ئۆتۆمبێلە لە بازاڕەكان، كە ئەوانیش لە مۆدێلەكانی 2021 و 2022 و 2023دایە.

ئاماژەیان بەوەشداوە، كە ئاگاداركردنەوەیەك لە كۆمپانیاكەوە بۆ شاشەی ئەو ئۆتۆمبێلانە چووە لەو مۆدێلانە تاكو ئۆتۆمبێلەكانیان ببەوە بۆ كۆمپانیاكە بەهۆی ئەو كێشەی پاتریەیانەوە تاكو ڕێگری لە ڕووداوی نەخوازراو بكات.

ڕاشیانگەیاندووە، ئەو مۆدێلی ئۆتۆمبێلەی (بی وای دی) لە عێراق و هەرێم نییە، چونكە تەنها مۆدێلەكانی (2024 و 2025) لە هەرێم هەیە و بەم زووانەش مۆدێلی 2026 دێت، كە هیچ كێشەیەكیان نییە.

ئۆتۆمبێلی جۆری (بی وای دی) یەكێكە لە ئۆتۆمبێلە كارەبایی و (هایبرێد)ەكان، كە ئێستا لە جیهاندا كڕیارێكی زۆری هەیە و كێبڕكێی ئۆتۆمبێلی كارەبایی (تێسلا)ی ئەمریكی دەكات و لە كوردستانیش فرۆشی زۆرە و بەهۆی بەرگەگرتنی زۆری شەحنەكەی و كەمی بەنزین خواردنی خەڵكی ئارەزووی كڕینی دەكەن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە