spot_imgspot_img

کونسوڵخانەکان ناتانپارێزێت خەمێک لەیەکڕیزی بخۆن

ئیسماعیل حەمە

ئەگەر قەبارە و گەورەیی کونسوڵخانەکان دەسەڵاتی ڕژێمە ناوچەییەکانی بپاراستایە دەبوو ئێستا شاهەنشای ئێران و قەزافی و سەدامی لەعین و موبارەک ….لەسەر کورسی دەسەڵات بمانایە.

بەڕێزان دەسەڵاتدارانی هەرێم، حزبە تێکۆشەرەکانی کوردستان، خەمخۆرانی وڵات.. دڵخۆش مەبن بە کردنەوە و گەورەیی کونسوڵخانەکان، چونکە لای هەموان ئاشکرایە ئەو بنکە و نوێنەرایەتیانە بۆ بەرژەوەندی وڵاتەکان خۆیانن نەک پاراستنی ڕێژێم و دەسەڵاتی ناوچەکە…

ئێوە ئەگەر دەتانەوێت بمێننەوە و پشتیوانیتان هەبێت، خەمێک لەدانیشتوانی ئەم هەرێمە بخۆن، بەتەنگ یەکڕیزییەوەبن، ناکۆکییە شەخسییەکانتان بکەن بەقوربانی بەرژەوەندی گشتی. خەمێک لەئایندەی گەنج و لاوەکان بخۆن…

سەیری ڕاپۆرت و بیرەوەری گەڕیدە و نوێنەری وڵاتان بکەن لەسەد ساڵی ڕابردودا کەهاتونەتە کوردستان بۆت دەردەکەوێت دراوسێ دوور و نزیکەکانی ئەم هەرێمە نەدڵیان بەدەسەڵات و ئیدارەکەتان خۆشە، نەلەبەرژەوەندی دانیشتوانی هەرێم هاتوونەتە ئێرە، بەڵکو هاتوون بەدوای بەرژەوەندی خۆیاندا دەگەڕێن….

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە