spot_imgspot_img

مووچەی مانگی 12 لە عێراق دەستی پێكرد

دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق تەمیل كردنی پارەی مووچەی كانونی یەكەمی خانەنشینانی راگەیاند، دەستكرا بە دابەشكردنی مووچەكانیان.

وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دەستیكردووە بە تەمیل كردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی كانونی یەكەمی 2025.

لەلایەن خۆیەوە بانكی رافیدەین، لە راگەیەندراوێكدا خانەنشینانی دڵنیاكردەوە، كە دەستیكردووە بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی كانونی یەكەم.

دەشڵێت: ئەوانەی نامەیان پێدەگات دەتوانن بڕۆن مووچەكانیان وەرگرن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی 9ی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشكرا و هێشتا 3 مووچەی ئەمساڵ ماوە وەریبگرن و بڕیارە لەگەڵ مووچەی مانگی 12ی مووچەخۆرانی عێراق مووچەی مانگی 10ی هەرێم ڕەوانە بكرێت، بەڵام چارەنووسی دوو مووچەی 11 و 12 بەنادیاری دەمێنێتەوە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە