سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە و جەختیان لەوە کردەوە، دەبێت ئەنجامدەرانی دوایین هێرشی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە و چەکیش تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 03-12-2025 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له مایكڵ ریگا‌س، جێگری وه‌زیری ده‌رەوه‌ی ئەمریکا كرد، كه بۆ كردنه‌وه‌ی باڵەخانەی نوێی كۆنسووڵخانه‌ی گشتیی ئەمریکا له هه‌ولێر، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
بەپێی ڕاگەیەنراوی سەرۆكایەتی هەرێم، سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان سوپاسی سه‌ردانی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکای كرد و دووپاتی كرده‌وه، “سه‌ردانه‌كه نیشانه‌ی پابه‌ندیی ئەمریکایە به به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندیی درێژخایه‌ن و ستراتیژی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان دا.”
نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئەمریکای كرد بۆ پشتیوانی و هاوكارییه‌كانی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، لە کۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا باسیان له دۆخی گشتیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كردووە، تیشكیان خستووەتە سه‌ر به‌ئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان و لەوبارەیەوە “دوایین هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆریان سه‌ركۆنه كرد و جه‌ختیان كرده‌وه، ده‌بێت ئه‌نجامده‌ران رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ك ته‌نیا له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت.”
په‌یوه‌ندییه‌كانی ئەمریکا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، مه‌ترسییه‌كانی داعش، دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، تەوەری دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
