پارێزگاری سلێمانی لەبارەی لابردنی لە پۆستەكەی، كە لە پشكی گۆڕان وەریگرتووە لەلایەن یەكێتی نیشتمانیی كوردستانەوە ڕایدەگەیەنێت، گۆڕانكاری لە پۆستەكە هەر لایەنی سیاسی نییە، بەڵكو لایەنی یاسایشی هەیە و پەیوەستە بە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا.
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری سلێمانی تەنها بابەتێكی سیاسی نییە، بەڵكو بابەتێكی یاسایی و كارگێڕیشە.
ڕاشیگەیاند، بەشێكی گەورەی پۆستی پارێزگار پەیوەستە بە هەڵبژاردنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە هەرێمی كوردستان.
وتیشی، “لەماوەی ڕابردوودا سێ جار بە فەرمی و دەیان جار بە نافەرمی داوام كردووە لە حكومەت و لایەنە دەسەڵاتدارەكان ئاڵوگۆڕ لە پۆستی پارێزگار بكەن، بۆیە ئومێد دەكەم گەیشتبنە ئەو بڕوایەی ئاڵوگۆڕ لە پۆستەكە بكەن
