spot_imgspot_img

سوودانی دەربارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ترەمپ. وەڵامی ڕەخنەکان دەداتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق وەڵامی ئەو ڕەخنانە دەداتەوە کە بە هۆی کاندیدکردنی دۆناڵد ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئاڕاستەی کراون.

ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی بە هەر سێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بڵاوکردەوە و دەڵێت: “لەوەتەی بەرپرسیارێتیم وەرگرتووە، بە پەرۆش بووم لەسەر دروستکردنی دۆستایەتییەک کە خزمەت بە عێراق بکات، هەر لە سەرەتاوە لەوە تێگەیشتم کە پەیوەندی دۆستایەتی، نەک دوژمنایەتی، سەقامگیری و گەشەکردن و خۆشگوزەرانی بۆ وڵاتەکەمان دەستەبەر دەکات”.

ئەم پەیامەی وەڵامێکی ناڕاستەوخۆیە بۆ ئەو لایەنانەی کە دوای لێدوانەکەی دوێنێ شەوی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئاڕاستەی سوودانییان کردووە، بە تایبەتیش شیعەکان.

ترەمپ ڕایگەیاند، ئێستا عێراق لە جاران دۆستی ئەمریکایەو و یەکێک بووە لەو وڵاتانەش کە کاندیدیان کردبوو بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە